ئەردۆغان ژنانی تورکیا توڕە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەزاران هاوڵاتی تورکیا خۆیان ئامادە دەکەن بۆ خۆپیشاندان دژی هەنگاوی کشانەوەی وڵاتەکەیان لەرێککەوتنی نێودەوڵەتی رێگریکردن لەتوندتوتیژی دژی ژنان.

لەوبارەیەوە جانان گۆلۆ، سەرۆکی یەکێتی کۆمەڵەی ژنانی تورکیا رایگەیاند، ئێمە لەخەباتمان بەردەوام دەبین و تورکیا بەم بڕیارە زیان بەخۆی دەگەیەنێت.

لایخۆیانەوە ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا ئیدانەی کشانەوەی تورکیایان کرد لەو رێککەوتنە کە لەساڵی 2011 واژۆ کرا و لەناوەڕۆکەکەیدا ئاماژە بە یەکسانی جێندەری و رێگریکردن لەتوندوتیژی دژی ژنان و دادگایی کردنی بکەرانی توندوتیژی کرابوو.

لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا تێکڕای حاڵەتەکانی کوشتنی ژنان لەتورکیا زیادیکرد بەجۆرێک لەپێنج ساڵی رابردوودا، هەر رۆژێک لەتورکیا ژنێک کوژراوە.

رۆژی سێشەممە نوسینگەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، کشانەوەی وڵاتەکەمان لەرێککەوتنەکە نابێتەهۆی هیچ کەموکورتییەکی یاسایی لەرێگریکردنی توندوتیژی دژبە ژنان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا