ئەمریکا دوای دیداری لوتکە سزاکان لەسەر روسیا لادەبات؟

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆشکی سپی جەختی لەوەکردەوە، دیداری لوتکەی نێوان جۆ بایدن و ڤلادیمیر پوتین لەجنێف، سیاسەتی سزاکانی ئەمریکای بەرانبەر بە روسیا نەگۆڕیوە.

لەوبارەیەوە جین ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، یاسا بەردەوامدەبێت لەپێداچوونەوە بە ئامانجی سزاکانی پەیوەست بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی.

وتیشی: ئەمریکا پاکێجێکی نوێی سزاکان دژی روسیا ئامادەدەکات بەهۆی هەڵوێستی ئەلێکسی ناڤالنی، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام دەبێت لەسەپاندنی سزا بەسەر ئەو کۆمپانیایانەی روسیا کە هێڵی بۆری گواستنەوەی گاز “Nord Stream-2” بنیاددەنێن.

ئەوەش لەکاتێکدایە چوارشەممەی رابردوو جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا لەدیداری لوتکە لەشاری جنێف لەسویسرا کۆبوونەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا