ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەمریکا کاریگەری لەسەر ئابوری روسیا دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

سەرمایەدارێکی روسی رایگەیاند، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا رەنگە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابوری روسیا دابنێت.

ئۆلیگ دیریپاسکای سەرمایەداری روسی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا رەنگە ببێتەهۆی تێکچوونی گەشەسەندنی ئابوری روسیا، ئەگەر ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەشێوەیەکی دوژمنانە مامەڵە بکات.

دەشڵێت: مەبەستم ئەوەیە، هەر هەنگاوێکی جدی بۆ سزادانی روسیا دەبێتە لێدانێکی گەورە لە ئابوری وڵاتەکە.

لە نیسانی ساڵی ٢٠١٨، ئەمریکا سزای بەسەر ژمارەیەک کۆمپانیا و دامەزراوە و بەرپرس و سەرمایەداری روسیادا سەپاند لەدوای ئەوەی تۆمەتباری کردن بەوەی دەستیان وەرداوەتە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠١٦.

هاوکات، یەکێک لەو سەرمایەدارە روسیانەی لەلایەن ئەمریکاوە سزای بەسەردا سەپێنرا ئۆلیگ دیریپاسکا بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا