ئەمریکا لەبارەی ڤاکسینەکەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە ڕوونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

ئەمریکا ڕەتیکردەوە بەشداری لە دەستپێشخەریی جیهانیی بۆ پەرەپێدانی ڤاکسینی کۆرۆنای نوێ بکات، کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی ڕابەرایەتی دەکات و واشنتۆن بە “گەندەڵ” و “ملکەچی چین” تۆمەتباری دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، وڵاتەکەیان ڤاکسینی کۆڤێکس کە لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و بە هاوکاری دەیان دەوڵەت بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گەشەیپێدراوە ڕەتدەکاتەوە و بەشداری لەو دەستپێشخەرییەدا ناکات.

لەوبارەیەشەوە وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، توێژینەوە و گەشەپێدان لە بواری پەرەپێدانی ڤاکسین و چارەسەرەکان بەخێرایی بەرەوپێش دەڕوات و ئەمریکا بەشداری لە پەرەپێدانی ڤاکسینی کۆڤێکس دا ناکات.

دەشڵێت، “ئەمریکا بەردەوامە لە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی بەمەبەستی بەزاندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام ئێمە پەیوەست نابین بەو لایەنانەوە کە لەژێر کاریگەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی گەندەڵ و چیندان.”

لە مانگی ئایاری ڕابردووەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کشانەوەی خۆی لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی دا ڕاگەیاند و تۆمەتی ملکەچ بوون بۆ چینی دایە پاڵ ڕێکخراوەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا