کەشتییەکانی ئێران توڕەیی ئەمریکای لێدەکەوێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا نیگەرانی خۆی دەربڕی لەبارەی ئەو دوو کەشتیە ئێرانییەی لە زەریای ئەتڵەسیدان و “چەک بەرەو ڤەنزوێلا دەگوازنەوە”.

لەوبارەیەوە لوید ئۆستن رایگەیاند، “لە دڵەڕاوکێیەکی زۆردام لەبارەی بڵاوبوونەوەی چەک، ئیدی هەر جۆرە چەکێک بێت لە ناوچەکەماندا”.

لەلایەکی دیکەوە کێنیس هۆفمان، وتەبێژی پنتاگۆن بۆ کاروباری سەربازی رایگەیاند، ناردنی دوو کەشتی جەنگی کە هەڵگری چەکن لەلایەن ئێرانەوە بۆ زەریای ئەتڵەسی، هەنگاوێکی دوژمنکارانەیە و هەڕەشەیەکی توندە بۆسەر هاوبەشەکانمان لە ئەمریکای ناوەڕاست و لاتینی.

رۆژی پێنجشەممەش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزای لە ئێران کرد لە حاڵەتێکدا ئەگەر دەربکەوێت، ئەو کەشتیانەی لەڕێی زەریای ئەتڵەسی دەیانگوازێتەوە، هەڵگری چەکن و چەک بەرەو وڵاتانی دیکە دەگوازنەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا