بڕیاری کۆتایی لەسەر دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بەدۆلار درا

پۆڵەتیک پرێس

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پێشنیاری بەشێک لە پەرلەمانتاران بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بە دۆلار لەجیاتی دینار رایگەیاند، مەرج نییە ئەو پێشنیارانە گونجاو بن بۆ حکومەت تا پەبەندبێت پێیانەوە.

لەوبارەیەوە عەدنان زەرفی ئەندامی لیژنەکە رایگەیاند، مەرج نییە حکومەت پابەندبێت بەو پێشنیارانەی لەلایەن پەرلەمانتارانەوە خراونەتەڕوو، وتیشی: ئەو بابەتانەی کاریان پێدەکرێت ئەوانەن کە لە پڕۆژەیاسای بودجەدا پێشکەش دەکرێن.

باسی لەوەشکرد، رەنگە پێشنیاری پەرلەمانتاران چەند بیروبۆچوونێک دروست بکات بەڵام جێبەجێکردنیان دەگەڕێتەوە بۆ حکومەت و سیاسەتی بانکی ناوەندی عێراق.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی شەممە، سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی عێراق داوایکرد، موچه‌ی سێ مانگی داهاتووی فه‌رمانبه‌رانی عێراق به‌دۆلار دابه‌شبكرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا