رەشنووسی بودجە بەسەر پەرلەمانتاراندا دابەشكرا

ئەم بابەتە 67 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی پەسەندكردنی، دواین رەشنوسی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی چاپكراو بەسەر پەرلەمانتاراندا دابەشكرا.

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دواین كۆبونەوەی خۆی كۆتایی پێهێناو رەشنوسی بودجەی گشتی چاكرا لەئێستاشدا رەشنوسەكە بەسەر پەرلەمانتاراندا دابەشكراوە.

بەوتەی بەشێك لە پەرلەمانتاران رێككەوتن كراوە تاوەكو ئەمڕۆ چوار شەممە 31ی ئازار تێپەڕێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا هەندێك لە لایەنە شیعەكان ناكۆكیان لەسەر بەشێك لە بڕگەو ماددەكانی پرۆژە یاساكە هەیە.

لەلایەكی دیكەوە بەوتەی هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عێراق بودجە بەشێوەیەكی كەمكراوەتەوەو دوای كەمكردنەوە و دابەزاندنی خەرجییەكان بەمەبەستی كەمكردنەوەی كورتهێنان، كۆی خەرجییەكان بۆ نزیكەی ۱۳٠ ترلیۆن دابەزیووە.

راشیگەیاندووە، لەو چوارچێوەیەدا پشكی هەرێمی كوردستانیش بۆ 9 ترلیۆن كەمكراوەتەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک