هەوڵەكان بۆ كردنەوەی لقی بانكەكانی رەشید و رافیدەین لە هەرێم بەردەوامن

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەهەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ كردنەوەی لقی بانكەكانی رەشید و رافیدەین لە كوردستان، تا هاوڵاتییان سودمەندبن لەو قەرز و پێشینانەی ئەو بانكانە رایدەگەیەنن.

ئەحمەد حاجی رەشید بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هەوڵەكانیان بەردەوامە بۆ كردنەوەی لقی بانكەكانی رافیدەین و رەشید لە هەرێم و ئێستاش لە پەیوەندیدان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان.

هاوكات، سەرچاوەیەك بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بۆ ئەوەی لقی ئەو بانقانە لە هەرێم بكرێتەوە چەند هەوڵێك دراون، بەڵام بەهۆی دەستێوەردانی سیاسییەوە هەوڵەكان سەریان نەگرتووە.

لەوەڵامی ئەوەشدا ئەحمەد حاجی رەشید دەڵێت، “ئاگاداری ئەو بابەتە نیم”.

لەماوەی رابردو ئێستاشدا ئەو بانكانەی سەر بەحكومەتی عێراقین بەردەوام پێشینەی داراییان بۆ هاوڵاتیان و فەرمانبەران راگەیاندووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی لقیان لە هەرێم هاوڵاتیانی كوردستان لە پێشینەكانیان بێبەش بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا