كازمی داوا دەكات پرسی موچەی فەرمانبەرانى هەرێم نەكرێتە سیاسی

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ناوەڕۆكی كۆبونەوەی لیژنەكەیان و سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرادەكات، هاوكات هەڵوێستی كازمی لەبارەی پشكی هەرێمەوە ئاشكرا دەكات.

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لە كۆبونەوەیان لەگەڵ سەرۆك وەزیران تاوتوێی پرسی بودجەی گشتی كراوە كە پرسێكی هەستیارەو پێویستی بە هاوكاری هەمووان هەیە تاوەكو تێپەڕێنرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەبارەی پشكی هەرێمیشەوە كازمی باسی لەوەكردووە ئەوان بە باوەڕی تەواویانەوە ئەو پشكەیان بۆ كورد دیاریكردووە، هاوكات لەبارەی موچەی فەرمانبەرانیشەوە جەختی لەوە كردوەتەوە نابێت ئەو بابەتە بكرێتە قوربانی ململانێی سیاسی.

لەئێستاشدا محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەستپێشخەری كردووەو دەیەوێت كێشەكانی هەرێم و ناوەند چارەسەر بكرێن، دواتریش ئەنجامی دەستپێشخەرییەكەی رادەگەیەنرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، هێشتا هەرێم و ناوەند لەبارەی پشكی هەرێمەوە نەگەشتونەتە رێككەوتن و چاوەڕوانیش دەكرێت لەم هەفتەیەدا پرۆژە یاسای بودجەی گشتی بخرێتە دەنگدانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا