ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لەهەرێم رادەگەیەندرێت

پۆڵەتیک پرێس

ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی هاوسەرانی بۆ ساڵی 2020 بڵاوکردەوە و تێیدا زیاتر لە 44 هەزار گرێبەستی هاوسەرگیری واژۆکراوە و حەوت هەزار خێزانیش لەیەک جیابوونەتەوە.

بەپێی ئامارەکەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم، لەساڵی 2020دا 44 هەزار و 410 گرێبەستی هاوسەرگیری لەدادگاکانی هەرێم واژۆکراون، ئەم رێژەیەش بەبەراورد بەساڵی 2019 زیادیکردووە کاتێک 42 هەزار و 502 گرێبەستی هاوسەرگیری هەبووە.

لەبارەی جیابوونەوەشەوە ئاماژە بەوەکراوە، لەساڵی 2020دا حەوت هەزار و 566 خێزان هەڵوەشاونەتەوە و لەیەکتر جیابوونەتەوە.

لەبارەی رێگەدان بە هێنانی ژنی دووەم ئەوەخراوەتەڕوو، لەساڵی 2020دا 66 رێگەدان بەهێنانی ژنی دووەم لەدادگاکانی هەرێم تۆمارکراوە و بە بەراورد بەساڵی رابردوو کەمیکردووە کە زۆرترینیان لەهەولێر بووە و کەمترینیان لەسلێمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا