هۆشداریی لە بڵاوبوونەوەی مەترسییەک لەسەر گەنجان و منداڵان دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پسپۆڕێكی نەخۆشییەكانی هەناو و گورچیلە، حاڵەتێكی مەترسیدار لە ناو گەنجان ئاشكرا دەكات و هۆشداریی لە بڵاوبوونەوەی مەترسییەک لەسەر گەنجان و منداڵان دەدات.

د.مزەفەر عەبدوڵڵا، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناو و گورچیلە رایگەیاند، “تەنیا لەم چەند مانگەی ڕابردوودا، چەندان حاڵەتم بینیوە كە لە تەمەنی 16 تا 24 ساڵی بەھۆی زۆر بەكارھێنانی خواردنەوە وزەبەخشەكان (مشروبات الطاقە) تووشی پەككەوتنی گورچیلەكان بوون”.

وتیشی، “ئیستا لەلای ئێمە ھەفتەی دووجار و ھەندێكیان سێ جار شوشتنی گورچیلە ئەنجام دەدەن، دوای ئەوەی چەندان حاڵەتی هاوشێوەم بینی، لەگەڵ ھاوڕێ پزیشكەكانم باسم كرد، دەركەوت ئەوانیش چەندان حاڵەتی وایان لەم ماوەیەدا بینیوه”.

لە درێژەی قسەکانیدا د. مزەفەر عەبدوڵڵا ئاشکراشی کرد، “كاتێك مێژووی نەخۆش وەردەگرین، جگە لە زۆر خواردنەوەی ئەم جۆرە مەشرووبانە، ھیچ ھۆكارێكی تر نادۆزینەوە ببێتە ھۆی پەككەوتنی گورچیلەكان لەو تەمەنەدا، بۆیە داواتان لێ دەكەم تكایە زۆر ئاگاداری خۆتان و منداڵەكانتان بن، بە تایبەتی گەنجەكان دوور بكەونەوە لە بەكارھێنانی ئەو جۆرە خواردنەوانە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا