پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی لێچوونی غازەوە لەسنوری ئیدارەى ڕاپەڕین کێلگەیەکی پەلەوەری گڕی گرت و ٢٧ هەزار مریشک سوتان.
بەرەبەیانى ئەمڕۆ هەینی لە ناحیەی ژاراوەی سەر بە قەزای پشدەر کێڵگەیەکی پەلەوەری ئاگری گرت و لە ئەنجامدا زیاد لە ٢٧ هەزار مریشک سووتان.
تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بە دیاریکراوی نەزانراوە بەڵام بە وتەی شایەتحاڵەکان بەهۆی لێچوونی غازەوە بووە.