ئێران؛ وێنەی کچان لەسەر بەرگی کێبەکانی خوێندن لادەبات

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی پەروەردەی ئێران وێنەی کچان لەسەر بەرگی کتێبەکانی خوێندن لادەبات، ئەم کارەش بووەتە مایەی ناڕەزایی لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا.

بەپێی هەواڵی ڕادیۆ فەردا، وەشانی نوێی کتێبی بیرکاری بۆ پۆلی سێی بنەڕەتی چیتر وێنەی کچانی بە جلی خوێندنگاوە تێدا نابێت.

وەشانەکانی پێشووی ئەم کتێبە کچان و کوڕانی لەخۆگرتبوو، کە لەژێر دارێک دا پێکەوە بوون و سەرقاڵی یاریکردن بوون.

لە ئێستادا بەهۆی ئەم کارەی وەزارەتی پەروەردەی ئێران، تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هەژاووەو بەکاربەرانی تۆڕە جیاجیاکان تۆمەتی جیاکاری دەدەنە پاڵ بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردە و ئەو کارە بە کارێکی نەشیاو باس دەکەن.

هاوکات قوتابخانە ئەهلی و حکومییەکانی ئێران، ناچارن ئەو کتێبانە بەکاربهێنن کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە پەسەندکراوەو بۆ خوێندنی ئەمساڵ وەشانی نوێی ئەم کتێبانەیان لا بەردەست دەبێت.

پێشتر عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران، بەردەوام و لە چەندین بۆنەدا جەختی لەوەکردووەتەوە، کە نابێت کچان گرنگی بە بیرکاری و زانست بدەن، کە زۆر کەس ئەم بۆچوونە بەجیاکاری لە دژی ژنانی ئێران یان کەمتواناییان لێک دەدەنەوە.

لە لایەکی دیکەوە، نەسیم بەهاری، ئەو شێوەکارەی کە نەخشەسازی سەربەرگی ئەو کتێبەی کردووە و ئێستا وێنەی کچانی تێدا لابراوە، بە تەنزەوە نوسیوویەتی؛ ڕەنگە دەسەڵاتدارانی ئێران وا لەخەیاڵیاندا بێت کە کچەکان دەچنە باوەشی کوڕەکان بۆیە وێنەکانیان لەسەر بەرگی کتێبەکە لاداوە.

لادانی وێنەی کچان و بێبەشکردنیان لە وانەکانی وەک بیرکاری و زانست، لەکاتێکدایە، کچانی ئێرانی لەم ساڵانەی دواییدا بایەخێکی گەورەیان بە بیرکاری داوە، بە تایبەت کە مریەم میرزاخانی، خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی بیرکارییە و ناوبراو دوای سێ ساڵ لە گیانلەدەستدانی ئەو خەڵاتەی وەرگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا