پۆڵه‌تیك به‌هێزترین كاندید بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئومێد خۆشناو بڵاوده‌كاته‌وه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
تا ئێستا هیچ پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان وەك سەرۆكی فراكسیۆنی ئەو حزبە لە پەرلەمانی كوردستان نەبووەتە شوێنگرەوەی ئومێد خۆشناو سەرۆكی پێشووی فراكسیۆنەكە.

رێبوار بابكەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی بە پۆڵەتیك پرێس-ی وت:”تا ئێستا بە فەرمی یەكلایی نەبووەتەوە كێ‌ دەبێتە سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان هەرچەندە كێبڕكێكە لە نێوان من و ئەندامێكی دیكەی فراكسیۆندایە رەنگە سبەی چوار شەممە ئەو بابەتە یەكلایی ببێتەوە”.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی:”لە كۆبوونەوەكەی رۆژی چوارشەممەی فراكسیۆنەكەماندا رەنگە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە بە فراكسیۆنەوە، ئەو پرسە یەكلایی بكەنەوە، ئەگەر رۆژی چوار شەممەش یەكلایی نەكرایەوە لەماوەی كەمتر لە هەفتەیەك سەرۆكی نوێی فراكسیۆنەكەمان دیاری دەكرێت”.

پێشتر ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی بوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ بووه‌ كاندیدی پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر و پاشان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌ به‌ده‌نگی 18 ئه‌ندام، بووه‌ 42 هه‌مین پارێزگاری هه‌ولێر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا