پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ژمارەی قوربانیانی زنجیرە بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لەئێستا گەیشتووەتە نزیکەی پێنج هەزار کەس.
میدیاکانی ئەفغانستان لە زاری بەرپرسانی وڵاتەکەوە ڕایانگەیاند،” تائێستا دوو هەزار و 445 کەس بوهۆی بوومەلەرزەکانەوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە دوو هەزار کەسی دیکەش برینداربوون”.
ئاماژەیان بەوەشکرد، هەزاران کەسی دیکە بەبێ ماڵ و حاڵ ماونەتەوە، هەروەها لە ناوچەکانی زینداجان و گۆریان لە هەرێمی هیرات کە ژمارەی دانیشتوانیان دەگاتە 1.9 ملیۆن کەس 12 گوند بەتەواوی خاپوور بوون.
لەکاتێکدا، ڕۆژی شەممە زنجیرەیەک بوومەلەرزەی بەهێز ئەفغانستانی گرتەوە، کە زیانێکی گیانی و ماددی زۆری لێکەوتەوە.