پۆڵەتیك پرێس
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، پرسی لامەركەزی كارگێڕی بەشێكە لە كارنامەی حكومەتی هەرێم و لە پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمیش بۆ ساڵی 2021 پرسی لامەركەزی ئامادەدەكرێت بۆ دەستنیشانكردنی بودجە بۆ پارێزگاكان.
زانا مەلا خالید سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بابەتی لامەركەزی تەنها پەیوەست نییە بە یەك پارێزگاوە، سەرۆكی حكومەت لەبەردەم پەرلەمانی كوردستاندا بەڕوونی رایگەیاند یەكێك لە خاڵەكانی كارنامەی حكومەت ئەوەبووە لامەركەزییەتی كارگێڕی بۆسەرجەم پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دەربچێت.
وتیشی، “نابێت هیچ لایەنێكی سیاسی خۆی بكات بەخاوەنی پرسی لامەركەزییەت، چونكە سەرۆكی حكومەت ئەو بایەتەی یەكلایكردوەتەوە”.
ئەوەش لەكاتێكدایە، یەكێتی تەواوی فشارەكانی بۆ پرسی لامەركەزیی لەسەر پارتی چڕكردوەتەوەو دواین مۆڵەتی داوەتە ئەو حزبە تاوەكو پرسی لامەركەزیی ئیداریی و دارایی بۆ پارێزگاكان بخاتە بواری جێبەجێكردنەوە.