تێچوونی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا ژمارەی پێوانەیی تۆماردەكات

پۆڵەتیك پرێس:
چاوەڕوان دەكرێت هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی و كۆنگرێسی ئەمریكا 14 ملیار دۆلار تێچووی هەبێت، ئەوەش بەپێی ناوەندی سیاسەتی وەڵامدەرەوە.

هەر بەپێی ناوەندەكە، كە بەدواداچوون بۆ خەرجییەكانی ئەمریكا دەكات، ئەمە گەورەترین بڕە پاری خەرجكراوە بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا.

هەروەها ناوەندەكە ئاشكرایكردووە، تێچووی ئەم هەڵبژاردنە نزیك بە دوو هێندەی تێچووی هەڵبژاردنی پێشووی سەرۆكایەتی ئەمریكا بووە، كە لەساڵی 2016 بەرێوەچوو.

جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكان، یەكێكە لەكاندیدە بەهێزەكانی هەڵبژاردنەكەو نزیكەی 1 ملیار دۆلاری بۆ كەمپینی هەڵبژاردنەكەی كۆكردووەتەوەو یەكەم كاندیدە لە مێژووی ئەمریكادا، كە لە ڕێگەی هەڵمەتەكەیەوە، پەیداكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا