ژمارەیەك نانەواخانە لە سلێمانی سزا دەدرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی رایگەیاند، لە مانگی ئابدا لیژنەی دوی نانەواخانەكان زیاتر لە (274) سەردانی كردوە و (44) پسوڵەی سەرپێچی بۆ نانەواخانە و سەمونخانەكان كردوە، كە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن نەبون، لەكاتی دوبارەكردنەوەشدا‌ روبەڕوی رێكاری یاسایی توندتر دەكرێنەوە.

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا باسی لەوەشكردوە، لەم مانگەدا رۆژانە لەلایەن لیژنەكانیانەوە بەشێوەیەكی بەردەوام سەردانی نانەواخانە و سەمونخانە و هەموو ئەو شوێنانە كراوە كە كاری هەویر دەكەن، ژمارەی ئەو سەردانانەی لە مانگی ئابی (2021)دا ئەنجامیانداوە بریتیە لە (274) سەردان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ‌مانگی رابردودا لەلایەن لیژنەی دوی نانەواخانەی قائیمقامیەتەوە‌ (44) پسوڵەی سەرپێچی تۆماركراوە هەروەها (37) پسوڵەی ئاگاداركردنەوە بۆ نانەواخانەكان كراوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن نابن، لە كاتی دوبارەكردنەوەیدا‌ روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.

راپۆرتی لیژنەی دوی نانەواخانەی قایٔیمقامیەت ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، بەهۆی دوبارەكردنەوەی سەرپێچییەوە یەك نانەواخانە داخراوە و دەستیش بەسەر (70) سینی و (53) تاوڵەی نەشیاو بۆ برژاندنی سەمون و (192) كیلۆ سۆدە و بڕێك خورما و هەویری خراپدا گیراوە و بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبون لەناودەبرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا