ئەمریکا: لەماوەی ئەم دوو ساڵەدا لەگەڵ چین دەکەوینە جەنگەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، یاداشتێکی بەپەلە نێردراوە بۆ فەرماندەییە جیاجیا سەربازییەکانی ئەمریکا و فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکان تێیدا داوایان لێکراوە لە ئامادەباشیدابن بۆ جەنگ لەگەڵ چین.

لەوبارەیەوە ئاژانسی ئێن بی سی بەپشتبەستن بە بەڵگەنامەیەکی ژەنەراڵ مایک مینیهان، بەرپرسی هێزی ئاسمانی ئەمریکا، بڵاویکردووەتەوە، ئەو ژەنەراڵە یاداشتێکی ناردووە بۆ بەرپرسانی خوار خۆی و پێیوتوون ئەمریکا لەماوەی دوو ساڵی داهاتوودا دەکەوێتە جەنگەوە لەگەڵ چین.

لەو یاداشتەی مایک مینیهاندا هاتووە، “ئومێدەوارم من هەڵەبم، بەڵام پێشبینییەکانم پێمدەڵێن لە ساڵی 2025دا لەگەڵ چین دەکەوێنە جەنگەوە”.

هەر بەگوێرەی قسەکانی ئەو ژەنەراڵە، چین هەوڵ دەدات هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ ساڵی 2024 بقۆزێتەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی تایوان.

ساڵانێکی زۆرە ناکۆکی لەنێوان ئەمریکا و چیندا هەیە و یەکێک لە هەرە دیارترین ناکۆکییەکانیشیان تایبەتە بە دۆسیەی تایوان، کە هەریەکەیان بەجیا دەیانەوێت هەژموونی خۆیان لەو ناوچەیە بسەپێنن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا