وەزیری پێشمەرگە: هێزەكانی پێشمەرگە پابەندی یاساكانی مافی مرۆڤن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: ئێمە لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان، بەباوەڕی تەواوەوە رەچاوی یاساكانی مافی مرۆڤ و یاسای جەنگ و دیل و میراتە كەلتورییەكانمان كردووە.

رۆژی یەك شەممە 12 ی حوزەیرانی 2022 بە ئامادەبوونی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، سەربەست لەزگین بریكاری وەزارەت و خاتوو ئانا هاڵفۆرد بەرپرسی كۆمیتەی نێونەتەویی خاچی سوور لە هەرێم، كۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور بە هەماهەنگی، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هۆشیاری نیشتمانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتیی راگەیاندن وهۆشیاری نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگە، سیمنیارێكی لەژێر ناونیشانی (یاسای ناكۆكییە چەكدارییەكان) بۆ تێكۆشەران و بەرپرسانی سەرجەم میحوەرەكانی هێزی پێشمەرگە، لەشاری هەولێر ساز كرد.

لە دەستپێكی سیمینارەكەدا، كە راوێژكاران و ئەفسەرانی باڵای وەزارەت ئامادەیبوون، عەمید شوان محمود، بەڕێوەبەری هۆشیاری نیشتمانی، روونیكردەوە، كە هەوڵ و هەنگاوەكانی ئێستا و ئایندەی كۆمیتەی خاچی سوور، جێی بایەخ و گرنگی زۆری وەزارەتی پێشمەرگەیە و ئەنجامدانی سیمینارەكەشی بەهەنگاوێكی باش وەسف كرد، بۆ ئاشناكردنی بەرپرسانی پێشمەرگە بەگۆڕانكاریەكانی سەردەم لەیاسا نێودەوڵەتیەكانی سەربازیدا.

دواتر وەزیری پێشمەرگە وتەیەكی پێشكەش كرد، تیایدا رایگەیاند: “ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگە لەهەموو لایەن و دامەزراوەیەك زیاتر پێویستیمان بە رێنمایی و راسپاردەكانی خاچی سوور هەیە، چونكە هەمیشە لەسەنگەرەكانی بەرگری، رووبەڕووی جەنگ و شەڕی تیرۆر و لەیاسا دەرچووان بوینەتەوە، نەیارەكانمان، كە بەهیچ شێوەیەك پابەندی رێسا و یاساكانی جەنگ و میتۆدە نێودەوڵەتیەكان نابن و نەبوون، بۆیە لەمەیدانی شەڕدا هەمیشە خەڵكی سڤیل بوونەتە قوربانی و قوتابخانە و نەخۆشخانەكانمان وێران كراون.

وەزیری پێشمەرگە وتیشی: “ئێمە لەهێزی پێشمەرگەی كوردستان، بەباوەڕی تەواوەوە رەچاوی یاساكانی مافی مرۆڤ و یاسای جەنگ و دیل و میراتە كەلتورییەكانمان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا