فراکسیۆنی پارتی ئیدانەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئیدانەی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی بۆ به‌ نایاسایی ناساندنی بڕیاری ناردنی شايسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دەکات و ڕایگەیاند”ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵی كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ ئه‌رێنییه‌ی كه‌ له‌نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا دروستببوو”.

ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند “ئێمه‌ وه‌كو فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ تووندی نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌بڕین له‌به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی رێگریگرتن له‌ ناردنی شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پێمانوایه‌ ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵی كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ ئه‌رێنییه‌ی كه‌ له‌نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا دروستببوو و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بنه‌مایانه‌یه‌ كه‌ لایانه‌كانی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ری رێككه‌وتوون بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق”.
وتیشی “پێویسته‌ به‌گوێره‌ی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی نێوان لایه‌نه‌ سیاسیییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق هه‌یه‌، یاسای نه‌وت و غازی فیدراڵی ده‌ربچێت و پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2023ی عێراق ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ به‌رێككه‌وتنی زۆرینه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان په‌سه‌ندبكرێت”.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوە، وه‌كو فراكسیۆنی پارتی نیگه‌رانین له‌و ئاراسته‌ بیركردنه‌وه‌ی كه‌ هه‌یه‌، ده‌ستبردن بۆ قووت، مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و پێمانوایه‌ خزمه‌ت به‌و بنه‌مایانه‌ ناگه‌یه‌نێت، كه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له‌سه‌ری رێككه‌وتوون.

هەفتەى رابردوو دادگای فیدراڵی ناردنى ٢٠٠ ملیارەکەى هەرێمی کوردستانی لەلایەن حکومەتى عێراقەوە بە نایاسایی ناساند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا