تورکیا لەناو خاکی هەرێم خاڵێکی دیکەی سەربازی دادەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە خاڵێکی دیکەی سەربازی لەناو خاکی هەرێم دامەزراند.

سەرچاوەیەکی بەرپرس بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، ” ئەمڕۆ سێشەممە سوپای تورکیا خاڵێکی سەربازی لە بەرزاییەکانی گوندی هروری سەر بە ناحیەی کانێ ماسێی پارێزگای دهۆک دامەزراندووە”.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ” ئەوە دووەم خاڵی سەربازییە کە تورکیا لە سنوری گوندی هرور دایبنێت ئەوەش دوای دانانی خاڵێکی پشکنینی دیکە لە بەرزاییەکانی کەڤرسۆر”.

ماوەی چەند مانگێکە سوپای تورکیا هێرش و سنوربەزاندنەکانی لە خاکی هەرێم بەبیانووی بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” زیاد کردووە.

هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ئەو ناوچانە زیانی گیانی و ماڵی لێکەوتووەتەوە و دەیان کەس گوندەکانیان چۆڵکردووە و خاک و زەوییەکانیان سووتاوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا