دوای داواکردنی دەستلەکارکێشانەوەی لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە سەرۆکی سریلانکا هەڵات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی ڕایگەیاند، سەرۆکی سریلانکا پێش ئەوەی ماڵەکەی لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە گەمارۆبدرێت هەڵات.

سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی ڕایگەیاند، گۆتابایا ڕاجاباسکا سەرۆکی سریلانکا پێش ئەوەی لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە ماڵەکەی گەمارۆ بدرێت هەڵات و خۆپیشاندەران داوای دەستلەکارکێشانەوەی دەکەن، ئاماژەی بەوەشداوە هێزەکان بۆ ڕێگریکردن لە داگیرکردنی کۆشکی سەرۆکایەتی و پاراستنی گۆتابایا تەقەیان کردووە.

سریلانکا لە ساڵی 1948 لە خراپترین دۆخی ئابوریدایە هەفتەی ڕابردووش سەرۆکی سریلانکا نامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆکی ڕوسیا کردوو داوای لێکرد هەماهەنگی بکەن لە فرۆشتنی نەوتدا.

لە 22ی مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا ڕانیل ویکەریمیسینگا سەرۆک وەزیرانی سریلانکا ڕووخانی ئابوری وڵاتەکەی ڕاگەیاند، وتی وڵاتەکایان ڕووبەڕووی دۆخێکی مەترسیدار دەبێتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا