هیچ حاڵەتێكی كۆرۆنا نوێیەكە لە هەرێم تۆمار نەكراوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی تەندروستی هەرێم دڵنیایی دەدات لەوەی هیچ حاڵەتێكی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆمار نەكراوە.

ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند، تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆمار نەكراوە و لە ئەگەی تۆماركردنی هەر حاڵەتێكیش رێكارەكان زیاتر توند دەكرێنەوە.

هاوكات وەزارەتی ناوخۆش بۆ رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسە نوێیەكە ژماریەك رێنمایی و بڕیاری نوێیان دەركردوە و رێكارەكانیان لە دەروازە سنورییەكان توندتر كردووەتەوە و رێگە بە هاتنی گەشتیاران نادەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوای بڵاوبونەوەی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتی بەریتانیا لە ژمارەیەك وڵاتی ئەوروپاش چەند حاڵەتێك تۆماركران، لە هەرێمیش دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە كە گوایە حاڵەتی توشبوو بەو ڤایرۆسە هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا