وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی: لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانی نەخۆشخانەی هیواداین

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم دەڵێت، لەگەڵ وەزارەتی دارایی لەسەر هێڵن بۆ چارەسەركردنی كێشە داراییەكانی نەخۆشخانەی هیوا و پێدەچێت لە زووترین كاتدا كێشەكان چارەسەر ببن.

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: وەزیری تەندروستی لەگەڵ وەزارەتی دارایی لەسەر هێڵە بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشە داراییەكانی نەخۆشخانەی هیوا و ئومێد دەكەین لە چەند رۆژی داهاتوو ئەو كێشەیە چارەسەرببێت.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتی: جگە لە كێشەی شایستە دراییەكانی كارمەندان و پزیشكانی نەخۆشخانەی هیوا، كێشەی پارەی ئەو كۆمپانیایانەمان هەیە كە دەرمان دەدەن بە نەخۆشانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەكانی ئێمە بە شێوەیەكی گشتی، ئەو كێشەیەش لە چارەسەركردندایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا