وەزارەتی تەندروستی هەواڵێكی دڵخۆشكەر رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، هاووڵاتیان بە رێژەیەكی زۆر ناوی خۆیان تۆماردەكەن بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا و لە بەرنامەیاندایە بنكەكانی وەرگرتنی ڤاكسین لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان زیادبكەن.

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: پێشتر سستییەك لە ناو هاووڵاتییاندا بەدیدەكرا لە وەرگرتنی ڤاكسین، ئێستا گەرم و گوڕییەكی زۆر بەدیدەكرێت، بەوەی زیاتر هاووڵاتیان ناوی خۆیان تۆماردەكەن بۆ وەرگرتنی ڤاكسین.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتی: پێشتر لە سیستمی پێشوەختەی تۆماركردنی ناوی هاووڵاتییان بە 10 رۆژ یان 12 رۆژ نەدەگەشتینە 10 هەزار ناو كە خۆیان تۆماردەكرد، بەڵام ئێستا لەماوەی سێ‌ رۆژ زیاتر لە 40 هەزار كەس ناوی خۆی تۆماركردووە، بەم پێیەش نزیكدەبینەوە لە 420 هەزار هاووڵاتی كە تا ئێستا ناوی خۆی تۆماركردووە بۆ وەرگرتنی ڤاكسین.

وتیشی: بۆئەوەی لۆد لەسەر بنكەكانی وەرگرتنی ڤاكسین دروست نەبێت، پلانمان داناوە بە زیادكردنی بنكەكانی وەرگرتنی ڤاكسین لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان.

باسی لەوەشكرد، بەپێی ئەو بەرنامەیەی دامان ناوە ئەو چین و توێژانەی لە پێشەوەی وەرگرتنی ڤاكسینن، پێش هەمووان ڤاكسینییان پێدەدەین، كە بریتین لەوانەی كە بە تەمەنن یان نەخۆشی درێژخایەنییان هەیە، پزیشك و كارمەندانی تەندروستی و هێزەكانی ناوخۆ.
روونیشیكردەوە، لە قۆناغی ئێستادا گرنگی زیاتر دەدەین بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ئەو دام و دەزگایانەی كە قەرەباڵغییان لەسەر بۆئەوەی ڤاكسین وەربگرن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک