وەزارەتی تەندروستی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان لە پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا و ئاماژە بەوەدەكات تا ئێستا زیاتر لە 110 هەزار هاووڵاتی ژەمە ڤاكسینیان وەرگرتووە بەشێك لەو ژمارەیەش ژەمی دووەمیان وەرگرتووە.

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەو كاروانی ڤاكسینانەی دەگاتە عێراق پشكی هەرێمیش بەردەوام وەكو خۆی دەگات، هەندێك جار لەلایەن كۆمپانیاكانی وەبەرهێناوە دوادەكەوێت، لەمەدا عێراقیش رووبەڕووی ئەو دواكەوتنە دەبێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتی: تا ئێستا زیاتر لە 110 هەزار ژەمی ڤاكسین دابەشكراوە و پرۆسەی ناو تۆماركردنەكەش نزیك بووەتەوە لە 180 هەزار كەس كە ناوی خۆیان تۆماركردووە بۆ وەرگرتنی ڤاكسین.

حكومەتی هەرێم لە چوارچێوەی پرۆسەی نیشتمانی عێراقی بۆ دابەشكردنی ڤاكسین رێژەی 17% ی ئەو ڤاكسینەی بۆ دێت كە حكومەتی عێراق دابینی دەكات، هاوكات خۆیشی لە رێگەی كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی ڤاكسین گرێبەستی كردووە بۆ پێدانی ڤاكسین بە هاووڵاتیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا