وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی تەندروستی هەرێم پێشبینی دەكات، لەگەڵ كەمبونەوەی ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا، بەڵام بەهۆی ئەوەی خۆپارێزی هاوڵاتیان بەشێوەی بەرچاو كەمبوەتەوە ئەگەر هەیە جارێكی دیكە رێژەی توشبونی هاوڵاتیان بەڤایرۆسی كۆرۆنا روو لەزیادبوون بكاتەوە.

ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هاتوچۆكردنی هاوڵاتیان لە نێوان وڵاتانی دراوسێی هەرێم و دەروازە سنورییەكان و گوێنەدانیان بەخۆپارێزی بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەی تووشبون بەڤایرۆسی كۆرۆنا روو لەزیادبون بكاتەوە.

وتیشی، “هەركاتێك رێژەی توشبون بەكۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان كەمدەبێتەوە هاوڵاتیان بەتایبەت لە شوێنە گشتییەكان پابەندبونیان بەجێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكان كەمدەبێتەوەو هیچ خۆپارێزییەك نامێنێت ئەوەش مەترسی فراونبونی پەتاكە زیاد دەكاتەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، كردنەوەی قوتابخانەكان پەیوەندی بە بەرزبونەوەی رێژەی توشبونی هاوڵاتیان بەپەتاكەوە نییە.

لەماوەی رابردودا ژمارەی توشبون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان رووی لەكەمبونەوە كرد لەو نێوەندەشدا بڕیاردرا دەرگای قوتابخانەكان بەڕووی خوێندكاراندا بكرێنەوە، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە بەپێی ئەو ئامارانەی وەزارەتی تەندروستی بڵاویاندەكاتەوە ژمارەی توشبوان رووی لەزیادبوون كردوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا