پۆڵه‌تیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تەندروستی سلێمانی نەخۆشخانەی فریاكەوتن بۆ توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكاتەوە كە تایبەتە بەچارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌شی راگه‌یاندن وپەیوەندییەكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تەندروستی سلێمانی لەچەند كاتژمێری داهاتوو نەخۆشخانەیەكی دیكەی تایبەت بەچارەسەری توشبوانی كۆرۆنا دەكرێتەوە.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، دوای بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لەسنوری پارێزگای سلێمانی لەئیستادا ئامادەكاری دەكرێت بۆكردنەوەی (نەخۆشخانەی فریاكەوتن بۆ توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ) وەتایبەت دەكرێت بۆ چارەسەری تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئه‌وه‌شهاتووه، كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه دوای ئەوەدێت كە ڕێژەیەكی زۆری تووشبوانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی زیادی كردووە.
ته‌ندروستی سلێمانی ده‌شڵێت، لە هاوڵاتیان دەكەین پابەندبن بە ڕێنماییەكانی خۆپارێزی جێ بەجێ بكەن.
پێشتریش د. سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21/7/2021، رایگه‌یاند، کۆرۆنای جۆری دەلتا لە سلێمانی لە تەشەنەکردنێکی خێرادایە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا هەشت تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.