سودانی: هیچ كێشەیەکی سیاسی لەنێوان هەرێم و بەغدا نیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، هیچ کێشەیەکی سیاسی لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراقدا نیە و ئەوەی هەیە هەندێک کێشەی یاسایین سەبارەت بە پرسی بوودجە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەمیانی بەژداریکردنی لە چاوپێکەوتنێکی ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکی دا کۆمەڵێک پرسی گرنگی سیاسی و ئابووری پەیوەست بە دۆخی بوودجە و پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ورووژاند.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنەکەدا کە لەگەڵ ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرکی ئەمریکا سازیدابوو ووتی، “هیچ کێشەیەکی سیاسی نیە لەنێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان، بەڵکو ئەوەی کە هەیە هەندێک کێشەی یاسایی دارایین کە پەیوەستن بەپرسی بوودجە و شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان”. هەروەها وتیشی، “بەشێکی ئەو کێشانە بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن تێپەڕێندراون و هەرێم یاریسازێکی گەورەی سەرەکییە لە ناوچەکە و بەشێکی گرنگی پرۆژە ئابوورییەکانمانە کە دەتوانێت سوود بە هەموو عێراق بگەیەنێت”.

لەبارەی پرسی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی عێراق لەلایەن بەشێک لە بەرپرسەکانی ئەو وڵاتەوە سودانی رایگەیاند، “تا ئێستا زیاتر لە 3 ترلیۆن دینار لەلایەن بەرپرسانی باڵای ئەمنی و حکومی حکوومەتەکەی {کازمییەوە} دزراوە. کە زۆرێک لەو پارانە براونەتە دەرەوەی عێراق و ئێمەش بەردەوام لە هەوڵداین بۆ گرتنی تۆمەتباران و گەڕاندنەوەی پارەی گەلی عێراق”

روونیشیکردەوە، “بەشێک لەو تۆمەتبارانەی کە تێوەگلاون لە کەیسی ‘دزیی سەدە’وە ئێستا لێرەن لە ئەمریکا، و بەشێکیان هاوڵاتینامەی ئەمریکا و بەریتانیایان هەیە و چاوەڕێین کە ئەم وڵاتانە هاوکارمان بن لە گێڕانەوە و تەسلیمکردنەوەیان بە عێراق”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا