شارەزایەکی کەشناسی: بارانبارینی بەخوڕ دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شارەزایەکی کەشناسی ئاماژە بەوەدەکات، لەسەرەتای مانگی ئایندەوە پێشبینی دەکرێت بارستە ھەوایەکی سارد لەباکورەوە بۆ سەر دەریای ناوەراست جوڵە بکات و نزمەپاڵەپەستۆیەک لە رۆژھەڵاتی دەریاکەدا چالاک ببێت و بەمەش بارانی بەخوڕ و کەشی فێنکی پایزە روو لە ناوچەکەو هەرێمی کوردستان دەکات.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، لەسەرەتای مانگی ئایندەوە پێشبینی دەکرێت بارستە ھەوایەکی سارد لەباکورەوە بۆ سەر دەریای ناوەراست جوڵە بکات و نزمەپاڵەپەستۆیەک لە رۆژھەڵاتی دەریاکەدا چالاک ببێت کە کاریگەری لەسەر کەش و ھەوای ناوچەکە دەێت ھەر لەوڵاتانی شام و عێراق و ھەرێمی کوردستان بە نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما و ھاتنی کەشێکی پایزە و فێنک لەگەڵیدا وە ئەگەر ھەیە بەشێوەی ھەرەمەکی ھەور چرببێتەوە و بارانی کەم و پچر پچر لەھەندێ ناوچەدا ببارێت بەتایبەت لەرۆژانی 2 بۆ 3ی مانگدا.

هەروەها دەشڵێت، “ئەگەر گۆڕانکاری روونەدات ئەگەر ھەیە لە رۆژانی 5 بۆ 8ی مانگدا نزمەپاڵەپەستۆکە لەنێوان باکوری دەریای سوور و رۆژھەڵاتی دەریای ناوەراستدا جارێکی دیکە چالاکببێتەوە لەم قۆناغەدا شێی زیاتر روودەکاتە ناوچەکانمان و باروودۆخەکە گونجاوتر دەبێت بۆ بارانبارین و ناسەقامگیربوونی بەرگەھەوا. بۆیە لەو مەودایەدا ئەگەری بارانی مامناوەند و چالاکبوونی ھەورە بروسکە لەزۆرێکی ناوچەکاندا ئەبێت لەھەندێ ناوچەش بەدیاری نەکراوی بارانی بەخوڕ و ھەورە بروسکەی بەھێز سەرھەڵدەدات”.

هەروەها روونیشیدەکاتەوە، “بەگشتی گۆڕانکاریەکان دڵخۆشکەرن جیا لەم حاڵەتانە بۆ ماوەی دوور بەتایبەت لەدوای ناوەراستی مانگی 10وە بۆ کۆتای مانگەکە ئەگەر ھەیە چەند شەپۆلێک یان حاڵەتی بەھێزی بارانبارین ناوچەکانمان بگرێتەوە. کە ھەندێ لەوانە ببنە ھۆی دروستبوونی لافاو و سەرھەڵدانی پشێوی توندی کەش و ھەوا لە ناوچە جیاجیاکانی وڵاتانی شام و باکوری سعودیە و عێراق و ھەرێمی کوردستان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا