پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کەمێک لەمەوبەر، لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی شاری سلێمانی، دوو کرێکار لەکاتی هەڵدانەوەی سەری مەنهۆڵدا تەزووی کارەبا دەیانگرێت و کرێکارێکیان گیان لەدەستدەدات و ئەوی دیکەش بەسەختی بریندار دەبێت.
رووداوەکە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 14ـی تشرینی یەکەم لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی شاری رۆشنبیران لە سلێمانی روویداوە. و لەکاتی هەڵدانەوەی سەرە مەنهۆڵێک لەو پرۆژەیە، هەردوو کرێکارەکە تەزووی کارەبا دەیانگرێت و راستەوخۆ کرێکارێکیان گیان لەدەست دەدات.
تیمەکانی بەرگری و فریاکەوتن بەزوویی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکەیان گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانە.