کازمی: 12 ملیار دۆلار یەدەگ لە بانکی ناوەند هەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە 30-12-2022، ڕایگەیاند بڕی 12 ملیار دۆلار یەدەگ لە بانکی ناوەندی عێراق هەیە.

کازمی لە میانەی دانیشتنێکدا لە ئەنجومەنی وەزیران وتی، “لە ئەنجامی پەڕەی سپیدا، سەرەڕای ئەو بارودۆخە ناهەموارو سەختەی بەهۆی ڤایرۆسی و کۆرۆنا.و دابەزینی نرخی نەوت تێیکەوتین هەروەها، لە لێواری ڕوخانی سیستمی و سیاسی و کۆمەڵایەتیدا بووین بەڵام، توانیمان سەرکەوتووبین لە دابین کردنی 12ملیار دۆلاری یەدەگ لە بانکی ناوەندی عێراقی، ڕێژەی متمانەی نێودەوڵەتی بۆ عێراق بەرز بکەینەوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، “عێراق لە چوارچێوەی ئەوەدایە کە بە دەوڵەتێکی سەر سوڕهێنەر ناوببرێت، هەروەها ئێمە سەرکەوتوبووین لە پەیوەندیە دەرەکیەکان، لە ماوەیەکی کەمدا عێراق بەشێکی زۆری لە ڕۆڵی هەرێمی و نێودەوڵەتی و عەرەبی و ئیسلامی خۆی بەدەستهێناوە، وە سەرکەوتوبووین لە باشکردنی پەیوەندییەکان، هەروەها لە ئامێزگرتنی چەندین دیداری برایانەو دۆستانە، لەگەڵ دراوسێکانمان لە خاکی عێراق”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا