فراكسیۆنی یەكێتی: هیج هێزێك ناتوانێت موزایدەی نیشتمانپەروەری بە ئێمە بفرۆشێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت، بۆ ئەم قەوارەیەی هەرێم 24 هەزار شەهیدمان بەخشیوە دەیان هەزار پێشمەرگەو تێكۆشەرمان بوونەتە قوربانی و خەباتیان بۆكردوە، هیج هێزێك ناتوانێت موزایدەی نیشتمانپەروەری بە ئێمە بفرۆشێتەوە.

لە پەیامەكەی فراكسیۆنی یەكێتیدا هاتووە، ئەمشەو یاسای بودجەی گشتی عیراق بۆ سێ ساڵی داهاتوو پەسەند كرا، فراكسیۆنەكەمان بێدرێغی هەوڵیدا بەشی زۆری شایستە دەستورییەكانی گەلی كوردستان بچەسپێنێت.

ئەوەشی خستەڕوو، سەبارەت بە پرسی نەوت و پشكی هەرێم، سەرباری ئەوەی لە گفتوگۆ و رێككەوتنی وەفدی حكومەتی هەرێم، لەگەڵ حكومەتی عیراق ئێمە تێدا بەشدار نەبووین، بەڵام پێداگربووین ئەوەی بۆ هەرێمی كوردستان باشە وەك خەڵك و قەوارە دەستەبەری بكەین.

فراكسیۆنی یەكێتی راشیگەیاند: دابینكردنی مووچە و پشكی هەرێمی كوردستان و پرۆژەكانی بوژاندنەوەی پارێزگاكان و ئەو پلە وەزیفیانەی بەر هەرێم و ناوچە كوردستانییە دابرێنراوەكان كەوتوون، خاڵی ئەرێنین و بەجێبەجێكردنی یاسای بودجە و رێككەوتنەكان كۆتایی بە قەیرانی چەند ساڵەی مووچە دێت. ئاماژەی بەوەشكرد، گەرەنتی بۆ دەستەبەركردنی دادپەروەری لەدابەشكردنی داهاتی هەرێم و ئەولەویەت بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنیشینان، خاڵێكی گرنگە و بەپێچەوانەی پروپاگەندەی سیاسی پارتی، دەستەبەركردنی دادپەروەری و دڵنیایی لە مووچە و گوزەرانی خەڵك، هەرێمی كوردستان بەهێز دەكات، نادادپەروەری و گەندەڵی و قووڵبونەوەی كێشە ناوخۆییەكان مەترسی جددیین لەسەر هەرێم.

هێمای بەوەشكرد، یەكێتی یەكەم هێزی كوردستانی بوو، فیدراڵی كردە بەدیلی حوكمی زاتی و لە پەرلەمانی كوردستان سەلماندی و لەدەستوریشدا سەرۆك مام جەلال بە هاوبەشی لەگەڵ سەركردایەتی سیاسی ئەوكاتەی كوردستان سیستمی فیدرالی بۆ عیراق چەسپاند.

روونیشیكردەوە، بۆ ئەم قەوارەیەی هەرێم 24 هەزار شەهیدمان بەخشیوە دەیان هەزار پێشمەرگەو تێكۆشەرمان بوونەتە قوربانی و خەباتیان بۆكردوە، هیج هێزێك ناتوانێت موزایدەی نیشتمانپەروەری بە ئێمە بفرۆشێتەوە.

سەبارەت بەپاشكەوتی مووچە باسی لەوەكرد، ئێمە لە لیژنەی داریی چەسپانمان، بەڵام بەداخەوە بەبریاری سیاسی لابرا، دواتریش لەگەڵ پارتی و یەكگرتوو و كۆمەڵ دەقێكی ترمان پێشكەشكرد، خرایە دەنگدانەوە سەرۆكی پەرلەمان رایگەیاند دەنگی پێویستی نەهێناوە، هەرچەندە ئێمە داوا دەكەین پێداچوونەوە بكرێت بە ڤیدیۆی ساتی دەنگدانەكە و راستیەكان ئاشكرا بكرێن لەلایەن لیژنەیەكی پسپۆرەوە، چونكە سەرباری ئەوەی هەموو پەرلەمانتارانی كورد ژمارەیەكی بەرچاو لە پەرلەمانتاری تری هاوسۆزمان دەنگیان بۆدا.

ئاشكراشیكرد، بەداخەوە هێزە سەرەكیەكانی عیراق بەشێكیان دژی ئەوەبوون لە پارەی عیراق تەرخان بكرێت بۆ گێرانەوە تەنانەت رازیش نەبوون لە زیادەی نرخی نەوتی فرۆشراو بدرێتەوە. بۆ گواستنەوەی زیاتر لە 15 هەزار مامۆستا و وانەبێژی كەركوك كە مووچەیان لەسەر هەرێمە بۆ سەر عێراق، دژایەتی گەورەی كراو رێگەش نەدرا بخرێتە دەنگدانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا