فاروقی مەلا مستەفا هاوکاری زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فاروقی مەلا مستەفا سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ، بڕی 300 ملیۆن دیناری بۆ هاوكاریكردنی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی شاری دهۆك تەرخانكرد.

رۆژی 19ی ئاداری ڕابردوو شەپۆلێكی بارانبارینی بەهێز سنووری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی گرتەوە كە بەهۆیەوە سێ كەس گیانیانلەدەستدا و نزیكەی 300 ماڵ و 50 ئۆتۆمبێل زیانیان بەركەوت.

فاروق مەلا مستەفا، کە یەکێکە لە سەرمایەدارە دیارەکانی هەرێمی كوردستان بڕی 300 ملیۆن دیناری بۆ كۆمەكی زیانلێكەوتووان تەرخانكرد، لەچەند رۆژی رابردووشدا بڕی یەك ملیار و 400 ملیۆن دینار لە كەمپینێكدا بۆ زیانلێكەوتووانی ئەو لافاوە كۆكرایەوە.

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكان لە وەزارەتی ناوخۆ، هەڵسەنگاندنی سەرەتایی بۆ زیانەكانی بارانبارین و لافاوەكەی 18 تا 21ی ئادار لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە كە جگە لە مردنی سێ كەس لە دهۆك، زیانە ماددییەكانیشی بە زیاتر لە 64 ملیار دینار خەمڵاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا