لێچوونی غاز لە دوو شوێنی دیاری سلێمانی بەدیکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای بەدواداچوونەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی، دەرکەوت لێچوونی غاز لە تاوەری هەواری جوانی و کافتریای زانکۆی سلێمانی بەدیکراوە.

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ رێگریکردنی پێشوەختە لە هەر جۆرە رووداوێکی نەخوازراو، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە هەماهەنگی تیمێکی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سەردانی کافتریای ناوەندی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی و تاوەرەکانی هەواری جوانیان کرد و بە وردی بە دواداچونیان بۆ سیستمی غازی ئەو شوێنانە کرد.

لە بارەی دەرئەنجامی بەدواداچونونەکەیان بۆ کافتریای ناوەندی زانکۆی سلێمانی رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان رایگەیاند، “لە بەشی دەرەوەی سیستمی غازی کافتریاکە لێچوونێکی زۆر هەبووە،  بەهۆی بڵاوبوونەوەی بۆنەکەیەوە هەستی پێکراوە، خۆشبەختانە بە هۆی پێدانی رێنمایی لیژنە هاوبەشەکانەوە دەستبەجێ ستافی کافتریاکە و سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی کێشەی لێچوونی غازەکەیان چارەسەرکردووە”.

لەبارەی هۆکاری لێچوونی غاز لە تاوەرەکانی هەواری جوانی، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان ئاشکرایکرد، دوای بەدواداچوونمان بۆ سیستمی غازی هەردوو تاوەرەکە دەرکەوتووە، لە 29 شوقەدا لێچوونی غاز هەبووە، رێکان جەمال هۆکاری لێچوونەکەشی گەراندەوە بۆ کەمتەرخەمی لە سیانەکردنەوەی ساڵانەی سیستمی غازەکەی لە لایەن کۆمپانیای خزمەتگوزاری تاوەرەکانی هەواری جوانیەوە.

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان ئەوەشی خستەروو، بۆ رێگریکرن لە رووداوی نەخوازراو بە بریاری قائیمقامی سلێمانی، دەستبەجێ بەکارهێنانی غاز لە سیستمی غازی تاوەرەکان راگیرا، تا ئەو کاتەی لەلایەن کۆمپانیای تایبەتمەندەوە کێشە و کەمو کورتیەکان چارەسەر دەکرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا