پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆک وەزیرانی سوید ماگدالینا ئەندەرسۆن، دوای 24 کاتژمێر لە دەست بەکاربوونی دەستی لەکار کێشایەوە.
سەرۆک وەزیرانی سوید دوای 24 کاتژمێر لە دەست بەکاربوونی دەستی لە کار کێشایەوە، لەبەردەم پەرلەمان دوای شکستهێنان لە تێپەڕاندنی پرۆژەی بودجەو کشانەوەی پارتی سەوز لە ئیئتیلافی حکومەت.
ئەندەرسۆن لە حزبی دیموکراتی کۆمەڵایەتی لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنوسان وتی، نەریتێکی دەستوری هەیە لە حکومەتی ئیئتیلافدا، ئەگەر لایەنێک لێی بکشێتەوە دەبێت ئەویش دەست لەکار بکێشێتەوە.
وتیشی، نامەوێت سەرۆکایەتی حکومەتێک بکەم، بەرەنگاری شەرعیەتی خۆی ببێتەوە، هیوادارم جارێکیتر هەڵبژێردرێمەوە.