میری كوەیت كۆچی دوایی كرد

پۆڵەتیك پرێس

میدیای فەرمی كوەیت بڵاویكردەوە شێخ سەباح ئەحمەد جابر میری وڵاتەكەی، كۆچی دوایكرد.

ئەوەشخراوەتەڕوو میری كوەیت كە بۆ چارەسەر لە ئەمریكا بوو، كەمێك لەمەوبەر كۆچی دوایی كردووە.

شێخ سەباح ئەحمەد جابر موبارەك سەباح كوڕی چوارەمی ئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباحە لە 16ی حوزەیرانی 1929 لە دایك بووە.

لە 24 ی كانونی دووەمی 2006 دا وەك میری وڵات دەست نیشانكرا و بوو بە سێیەم میر كە سوێندی خوارد لە ئەنجومەنی نیشتمانی لە مێژووی كوێتدا.

رۆژی 23ی حوزەیرانی رابردوو میری كوێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی سەردانی ئەمریكای كرد و نەواف ئەحمەدی كوڕی لە جێگەی خۆی دانا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا