بەهۆی هێرشەكەی هەولێر ئەمریكا سزای بازرگانێكی ئێرانی دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لەبەرامبەر هێرشە مووشەكییەكانی هەولێر سزای بەسەر بازرگانێكی ئێرانیدا سەپاندو رایگەیاند: ئەو كەسە بازرگانە و خاوەنداری چەند كۆمپانیایەك دەكات كە مووشەكی بالیستی بۆ سوپای پاسداران دابین دەكەن.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: لەگەڵ هاوبەشەكانمان لە ناوچەكەدا كار دەكەین بۆ ئەوەی ڕێگە لە دەستدرێژییەكانی ئێران بگرین بۆسەر وڵاتانی دراوسێی.

ئەو بازرگانەی ئێران ناوی محەممەد عەلی حوسێنی-ە و بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، هەموو ئەو سامان و موڵكانەی كە لە ئەمریكان و محەممەد عەلی حوسێنی خاوەنیانە بلۆك دەكرێن و دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

هەر دامەزراوەیەكیش تێوەگلابێت یاخود كاریكردبێت لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئەو بازرگانەی ئێران لەلایەن ئەمریكا سزا دەدرێن و ڕێگە بە هیچ جۆرە مامەڵەیەكیان نادرێت.

بەرەبەیانی ڕۆژی13 ی ئادار 12 موشەك ئاڕاستەی شاری هەولێر كران و دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی هێرشەكەی لەئەستۆ گرت و رایگەیاند، ناوندێكی ستراتیژی ئیسرائیلی بەئامانج گرتووە، بەرپرسانی حكومەتی هەرێمیش پاساوەكەی ئێرانیان بۆ هێرشەكەی رەتكردەوە و رایانگەیاند، ئەو شوێنەی هێرشی كراوەتە سەر ماڵی بارزگانێكی كوردە بە ناوی شێخ باز بەرزنجی كە خاوەنی كار گروپە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا