بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و هەور و باران بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەمڕۆ شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ درووستبوونی تەمێکی سووک. لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم هەیە بە تایبەتی لە هەندێ ناوچە شاخاویەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر و سلێمانی، لە درەنگانی شەودا ئەگەری دووبارە درووسبونی تەمێکى سووک هەیە.

هاوکات، سبەی یەکشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو. پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشووتر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا