حكومەتی هەرێم زیانەكانی وشكەساڵی و قەرەبوكردنەوەی جوتیاران تاوتوێ دەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حکومەتی ھەرێمی کوردستان راپۆرتێکیان بۆ قەرەبووکردنەوە و ھاوکاریکردنی جووتیاران و خاوەن ئاژەڵەکان ئاراستەی حكومەتی هەرێم كردووە کە بە هۆی وشکەساڵییەوە زیانیان بەرکەوتووە.

حسێن حەمەکەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لەبارەی قەرەبووکردنەوەی جووتیاران و کەمکردنەوەی کاریگەریی وشکەساڵی راپۆرتێكیان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە و رۆژی چوار شەممە  ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر دەكات و لەڕێگەی لیژنەیەكەوە بڕیار لەسەر ناوەرۆكی ئەو راپۆرتە دەدەن.

وتیشی، ئامانجمان لەئامادەكردنی ئەو راپۆرتە بۆ ئەوەیە، کە پشتگیری لە جوتیار و ئاژەڵداران بکرێت، کە بەهۆی وشكەساڵییەوە زیانیان بەرکەوتووە تا ھاوکاری بكرێن لە دابینکردن و دابەشکردنی بنەتۆو و ئالیک بەسەریان دا، بۆ ئەوەی ببێتە ھاندەرێك بۆ جوتیار و خاوەن ئاژەڵەکان تا بەردەوام بن لە کاری خۆیان لەبەر ئەوەی وەزارەتی كشتوكاڵ ئامانجییەتی پەرە بە کاری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری بدرێت.

بەوتەی وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو،  راپۆرتەكە بەبەشداری نوێنەری سەرجەم وەزارت و بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندی دارەكان و  پارێزگاكانی تێدایە و ئەنجومەنی وەزیرانیش لیژنەیەکی بە بەشداریی نوێنەری وەزارەتی كشتوكاڵ نوێنەری پارێزگاکان پێكهێناوەو ئەو لیژنەیە کارەکانی خۆی ئەنجام دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا