پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی 2023 لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئامادەدەبێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەبدولزەهرە هنداوى وتەبێژى وەزارەتى پلاندانانى عێراق رایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی 2023 ئامادەدەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە عەبدولزەهرە هنداوی ڕایگەیاند، لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی دارایی پێکهێنراوە بۆ داڕشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی 2023.

وتیشی،  لەو بودجەیەدا ئەولەویەت بۆ ئەو پڕۆژانە دەبێت کە تەواونەکراون و پەکیان کەوتووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی 28ی تشرینی یەکەمی 2022 محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە وەزارەتی دارایی کرد لەماوەی هەفتەیەکدا پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی 2023 ئامادەبکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا