لە سلێمانی یەكەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەدەب بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres

بڕیارە لە رۆژانی 26 بۆ 28 ی ئەم مانگە لە شاری سلێمانی یەكەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەدەب بە بەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لە نووسەر و ئەدیب و لێكۆڵەرانی ناوخۆیی و بیانی بەڕێوەبچێت.

وەزارەتی رۆشنبیری و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی بە دروشمی (رێژنە بارانی وشە لە یادەوەری دنیادا دەمان ژێنێتەوە) یەكەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەدەب لە شاری سلێمانی رێكدەخات.

نووسەران و لێكۆڵەرانی ناوخۆی و بیانی بە چەندین بابەت و لێكۆڵینەوە ئەدەبی لە بوارەكانی شیعر و چیرۆك و رۆمان و شانۆ و مێژووی ئەدەب بەشداری فێستیڤاڵەكە دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا