وەزارەتی دارایی و ئابووری: لیستی مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیستی مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە6ی ئادار وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویکردەوە،”کەمێک لەمەوبەر بەواژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا”.

لەکاتێکدا،  ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی ئاشکرایکرد، لیژنەی ووردبینی و دیوانی چاودێری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی بە زمانی عەرەبی و بەپێی ئەو داواکارییانەی حکومەتی عێراق هەیبووە، ئامادەکردووە و دوای واژۆی وەزیری دارایی رەوانەی بەغدا دەکرێت، پاش ناردنی لیستەکە بۆ بەغدا،  لەلایەنی حکومەتی ناوەندییەوە لە رۆژانی پێنجشەممە یان هەینی پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی هەرێم و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

ئەوەشی ئاشکراکرد، ئەگەر بەغدا لە دوو رۆژی داهاتوودا پارەکە بخاتە سەر هەژماری هەرێم، رۆژی یەکشەممەی هەفتە ئایندە (10-3-2024) دابەشکردنی مووچە بە وەزارەتی تەندرووستی دەستپێدەکات.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا