لە پێشهاتێکی مێژوویدا سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئێوارەی دوێنێ سێشەممە [بەکاتی ئەمریکا] لە پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراودا و بۆیەکەم جار لە مێژوودا، کیڤن مەکارتی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکای لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

مەکارتی، تا کاتی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجوومەنەکە، لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە. لەمێژووی ئەمریکادا هیچ کات رووینەداوە خاوەنی پۆستێکی گەورەی وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.

دوورخستنەوەکە بە دەنگدانی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران بوو. لە کۆی 435 ئەندامی ئەنجوومەنەکە، 216 کەسیان دەنگیان بە دوورخستنەوەی مەکارتی دا و 210 کەسیش لە دژی دوورخستنەوەی بوون. ووتەبێژی ئەنجوومەنەکش راستەوخۆ دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدانەکە، بەتاڵی پۆستەکەی راگەیاند.

هەرچەندە ئەمڕۆ، هەوڵێک هەبوو لەلایەن محافزکارانی کۆمارییەکان بۆ هێشتنەوەی لەپۆستەکەی، بەڵام کۆمارییەکان بەفەرمی رایانگەیاند کە هیچ هەوڵێک نادەن لەو پێناوەدا.

کیڤن مەکارتی، پاش ئەوەی لەدژی سیاسەتی پارتەکەی کە کۆمارییەکانە، هەوڵیدا  لەگەڵ دیموکراتەکان رێکبکەوێت بۆ تێپەڕاندنی رێکەوتنی کاتیی بودجە و ئەمەش تووڕەی ئەندامانی پارتەکەی لە ئەنجوومەنەکەدا بەدواداهات.

مەکارتی، 7 کانوونی دووەمی ئەمساڵ لە پازدەهەمین خولی دەنگداندانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، بە سەرۆکی ئەنجوومەنەکە هەڵبژێردرا. دوێنێ سێشەممە، 3ی تشرینی یەکەمی 2023، بەزۆرینەی دەنگ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا