نێچیرڤان بارزانی: هەنگاوی کرداری لەبارەی دەستورەوە دەهاوێژین

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی یەکڕیزی و دەستور ڕایگەیاند، هەنگاوی کرداری لەبارەی دەستوری هەرێمەوە دەستپێدەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ ی ئایاری ٢٠٢١، کۆنفرانسی یەکڕیزی و دەستور بە بەشداری و ئامادەیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمان و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق و  بەرپرس و کەسانی یەکەمی بەشێک لە حزبە سیاسیەکانی کوردستان لە شاری هەولێر دەستیپێکرد.

لەو کۆنفرانسەدا لەچوارچێوەی پرۆگرامەکانی ئێوارەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئامانج لە دەستوری هەرێمەوە وتی، “دەستورمان بۆ ئەوە دەوێت کە سیستمی سیاسی ڕێکبخەین، مافی هاوڵاتی بوون بپارێزێت و یاسا سەروەر بێت، دەستوری کوردستان دەبێت دڵنیایی بداتە خەڵک “.

وتیشی، دەستور دەبێت ڕەنگدانەوەی بیروبۆچوونی هەموو پێکهاتەکان بێت، جوانی کوردستان لە پێکەوەژیانی پێکهاتەکاندایە

لەبارەی هەنگاونان بەرەو دەستوری هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، “دەستپێدەکەین و هەنگاوی کرداری بۆ نووسینەوەی دەستوور دەهاوێژین”.

نێچیرڤان بارزانی لە وتەکانیدا داوای یەکڕیزی لەلایەنەکانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کرد و وتی، “بە یەکڕیزی دەتوانین مافەکانمان لە دەستووری عێراق بەدەستبهێنین، بە پەرتەوازەیی ناتوانین هیچ بەدەستبهێنین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا