نرخی گۆشت لە هەولێر روو لە زیادبوونە

پۆڵەتیك پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی گۆشتی سوور لە هەولێر لە بەرزبوونەوەدایە و گۆشتفرۆشێک دەڵێت، لە ماوەیەکی کەمدا نرخی کیلۆیەک گۆشتی بەرخ لە 16 هەزار دینارەوە بەرزبووەتەوە بۆ 22 هەزار دینار.

بەگوێرەی راپۆرتێکی مەیدانیی تۆڕی میدیایی پۆڵەتیک پرێس دەرکەوتووە، لە ماوەی نزیکەی 3 هەفتەدا نرخی گۆشتی سوور بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.
لە ئێستادا نرخی کیلۆیەک گۆشتی گوێرەکە ‘بە ئێسقانەوە’ 16 هەزار دینارە و ئەگەر تەنها گۆشتی نەرمە بێت، نرخەکەی 19 هەزارە، هاوکات نرخی کیلۆیەک گۆشتی بەرخ بەگوێرەی رێژەی چەوری و ئێسقان لە گۆشتەکەدا، لەنێوان 20 تاکو 22 هەزارە.

گۆشتفرۆشان هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت لە هەولێر بۆ “هەناردەکردنی ئاژەڵی زیندوو بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق” دەگێڕنەوە و باس لەوە دەکەن، ئەگەر لایەنی پەیوەندیدار سنوورێک بۆ چوونە دەرەوەی ئاژەڵی زیندوو بۆ دەرەوەی هەرێم نەگرێت،نرخی گۆشت لە مانگی رەمەزاندا بەرزتر دەبێتەوە.

شایەنی باسکرنە، لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی راگەیاند: بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت بۆ چەندین ھۆکار دەگەڕێتەوە، بەشێکی پەیوەستە بە بازاڕی جیھانییەوە و نرخی ھەندێ کەلوپەل و خۆراک ھەر لە سەرچاوەوە گرانە، بەڵام راگرتنی ترانزێت لەلایەن ئێرانەوە و زیادکردنی باج لەلایەن تورکیاوە دوو ھۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی گوشتی سوور لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان، ھۆکارێکی دیکەی بۆ کەمی بەرھەمی ناوخۆ دەگەڕێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا