پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، دەبێت كار بۆ بەرپاكردنی ئاشتی و ئایندەیەكی باشتر بكەین.
جۆبایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەكۆبونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند: نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ دروستكردنی جیهانێكی باشتر دروستكراوە و دەبێت كار بۆ بەرقەراركردنی ئاشتی و ئایندەیەكی باشتر بكەین.
هاوكات ئاماژەی بەوەشدا، دەمانەوێت هاوكاری هەموو وڵاتانی جیهان بكەین و دەبێت هەموومان هەوڵبدەین نەوەكانمان لە هەژاری بپارێزین.
جۆبایدن باسی لەوەشكرد، ئاژانسە نێودەوڵەتییەكان دەبێت پشتیوانی زیاتری وڵاتانی هەژار بكەن، چونكە داهاتووی هەموو وڵاتانی جیهان بەیەكەوە بەستراوە.
وتیشی: ئاستەنگ زۆر دێتە بەردەم نەتەوەیەكگرتووەكان و پێویستە چاكسازی لەدامەزراوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكاندا بكرێت.
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سەبارەت بە پرسی كەش و هەوا هۆشداری داو ئەوەی خستەڕوو، مەترسییەكانی قەیرانی گۆڕانی كەش و هەوا بۆسەر هەمووجیهان زۆرن و بۆ رووبەرووبونەوەی گۆڕانی كەش و هەوا پێویستمان بەهاوكاری وڵاتی چین دەبێت.