سبەی وەزیرانی دەرەوەی شەش وڵات لە تاران کۆدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئیرنا-ی ئێرانی، هەریەکە لە وەزیرانی دەرەوەی رووسیا، ئێران، تورکیا، جۆرجیا، ئازەربایجان و ئەرمینا سبەی دەچنە تاران بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بەرقەرارکردنی ئاشتی لەنێوان هەردوو وڵاتی ئەرمینیا و ئازەربایجان.

ئاژانسەکە ئەوەشی خستووەتە روو، هەر شەش وڵاتەکە پێیان باش بووە خۆیان کێشەکانی خۆیان چارەسەر بکەن “بەبێ دەستوەردانی وڵاتانی رۆژئاوا و دەرەکی ناوچەکە”. کە ئەمەش ئاماژەیەکی ناڕاستەوخۆیە بۆ ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا کە ماوەیەکە هەوڵی بەرقەرارکردنی ئاشتی دەدەن لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا؛ ئەمەش مۆسکۆی نیگەران کردووە.

ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکسی رووسیا رایگەیاند، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا بۆ ئەو دیدارە دەچێتە تاران.

رووسیا خۆی وەک گەرەنتیکاری بەرقەرارکردنی ئاسایشی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا دەزانێت بەڵام پەیوەست بوون و سەرقاڵبوونی بە شەڕەکەی لە ئۆکرانیا بووەتە هۆی لاوازبوونی کاریگەرییەکانی.

ئازەربایجان مانگی ڕابردوو هێرشێکی بەرفراوانی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەی قەرەباخ کە ئەرمەنییە نەتەوەییەکان لە دوای جیابوونەوەیان لە ساڵانی نەوەدەکاندا سەربەخۆیی دیفاکتۆیان بەدەستهێنابوو، ئەنجامدا.

لەو کاتەوە زیاتر لە 100 هەزار ئەرمەنی هەرێمی نارۆنگۆ قەرەباخ، لە هەرێمەکەیان هەڵاتوون و ئەرمینیا ئازەربایجانی بە ئەنجامدانی پاکتاوی نەژدادی تۆمەتبار کردووە. حکومەتی باکۆ، ئەوە رەتدەکاتەوە و دەڵێت “خەڵک ئازاد بوون لە مانەوە و تێکەڵبوونیان لەگەڵ ئازەربایجان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا