كازمی و ترامپ لە لەسەر پێنج خاڵ ڕێككەوتوون

پۆڵەتیك پرێس:
نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عێراق‌و كۆشكی سپی ئەمریكا، بەیاننامەیەكیان لەسەر كۆبوونەوەكەی مستەفا كازمی‌و دۆناڵد ترامپ بڵاوكردەوە، كە بەپێی ناوەڕۆكی بەیاننامەكە هەردوولا لەسەر پێنج خاڵ رێككەوتوون.

لەبەیاننامەكە هاتووە، هاوبەشی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریكا لەسەر خواستێكی هاوبەش بۆ ئاسایش و خۆشگوزەرانی سەرچاوەی گرتووەو بەردەوامیش دەبێت.

هەر لەبەیاننامەكە هاتووە، پێكەوە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمریكا دژی داعش و هێزە ئەمنییەكانی عێراق توانییان داعش تێكبشكێنن و سەربكەون، “ئێمە لە هەماهەنگی بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی داعش مەترسی بۆ سەر عێراق و هیچ وڵاتێكی تر دروست ناكات”.

هەردوولا ئەوەشیان راگەیاندووە، ئێمە پابەندبوونی لەمێژینەمان بۆ هەماهەنگی ئەمنی دووقۆڵی و بنیاتنانی تواناكانی سوپای عێراق و بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە لەسەر بەرژەوەندیی هاوبەشمان دووپات دەكەینەوە.

هەروەها رایانگەیاندووە، هاوكاری ئەمنیمان بناغەی فراوانكردنی هاوكاری لەبواری ئابووری و مرۆیی و سیاسی و ڕۆشنبیریدا بەردەوام دەبێت‌و پەتای كۆڤید – 19و گرنگی كاركردنی پێكەوەیی بۆ بنیاتنانی عێراقێكی ئاوەدان و سەقامگیر بنەمای كارمان دەبێت.

رۆژی پێنج شەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق‌و دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا كۆبوونەوەو لەكۆبوونەوەكەش تاوتوێی چەند پرسێكیان كردووەو لەچەند بوارێكی جیاوازیش رێككەوتنیان كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا